رۆژبهيانى: ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە دۆخی پێش 16ـی ئۆكتۆبەر
سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم لە پەرلەمانی كوردستان دهلێ، داواكارین لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، رۆڵی باشتر بگێڕێن لە پاڵپشتیكردن لە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان.
جوان یونس رۆژبەیانی راشیگهیاند، ئەم رووداوە لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا بە ھۆی قۆستنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە دوای (16ـی ئۆكتۆبەری 2017)ـەوە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دروستبووە، بەردەوام لێرە و لەوێ دەستی رەشی تیرۆریستان دەگاتە ھاووڵاتیانی مەدەنی و ھێزەكانی پێشمەرگە.
جوان یونس رۆژبهیانی، داوا دهكات بە زووترین كات دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بكرێنەوە و ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە دۆخی پێش (16ـی ئۆكتۆبەری 2017)، تا ئەو كاتەی دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی دەكرێنەوە.
سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم لە پەرلەمانی كوردستان روونیكردهوه، پێویستە پێداچوونەوەی جددی بە دۆخی سەنگەرەكانی ھێزی پێشمەرگە بكرێت و لە ھەموو روویەكەوە پاڵپشتی زیاتر بكرێن و تەواوی ئەو پێداویستییە مرۆیی و لۆجستییانەی بۆ توندووتۆڵكردنی سەنگەرەكان دابین بكرێن.
گوتيشى، پێویسته هاوپهیمانان رۆڵی باشتر لە پاڵپشتیكردن لە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بگێڕێن، كاتێك پێشمهرگه لە بری ھەموو جیھان رووبەڕووی تیرۆریستانی داعش وەستاوەتەوە.
جوان یونس رۆژبەیانی ھۆشداریشیدا، له مەترسییە بەردەوامهكانی تیرۆریستان لەو ناوچانە، لە ڕووی كاریگەرییەكانی لەسەر سەقامگیری و دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە و ئاسایشی ھەرێمی كوردستان.