ژماره‌يه‌ك وڵاتى عه‌ره‌بى به توندی په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وى ڕابردووى تيرۆريستانى داعش سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی ئوردن و قه‌ته‌ر و به‌حره‌ين به توندی په‌لاماره‌كه‌ی داعش سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن وسه‌ره‌خۆشیش له كه‌سوكاری قوربانییانی په‌لاماره‌كه‌ی داعش ده‌كه‌ن رایده‌گه‌یه‌نن، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی گه‌لانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری
هه‌یسه‌م ئه‌بولفول، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی ئوردن رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌لاماره ده‌كه‌ین.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ، به توندی سه‌ركۆنه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش ده‌كات له سنووری قه‌زای مه‌خموور و هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی په‌لاماره‌كه ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تیرۆر و توندوتیژی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌حره‌ین سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی داعش له مه‌خموور ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه ده‌كه‌ین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی به كه‌س و كاری شه‌هیدان راده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین راشیگه‌یاند، كار ده‌كه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
له‌لايه‌كى تريش رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، به توندی ئیدانه‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش ده‌كات، كه به هۆیه‌وه 13 پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید بوون و 5ی دیكه‌ش برینداربوون.
رێكخراوه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانی په‌لاماره‌كه ده‌رده‌بڕێت و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شانبه‌شانی عێراق راده‌وه‌ستین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره تیرۆر و توندڕه‌وی و توندوتیژییه‌ك.
شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری چه‌ند گوندێكی سنووری قه‌زای مه‌خمووریان دا و له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا، له گوندی خدرجیجه‌ی سنووری مه‌خموور 3 هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 5 هاووڵاتیش بریندار بوون.