پارتیەكانی باكوری كوردستان پەكەكە بە ئەمری مالیكی و ئێران لەهەوڵی لەناو بردنی باشوری كوردستان دایە

خواكوڕك

پارتەكانی باكوری كوردستان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی دا رایانگەیاند پێویستە دەست بەجێ پەكەكە و هێزەكانی سەر بەو پارتە، لە باشوری كوردستان بچنە دەرەوە، كوردستان حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمی خۆی هەیە، وەزارەتی پێشمەرگە تاكە وەزارەتی بەرگری كوردستانە كە هێزەكانی لەناو خاكی باشوری كوردستاندا هەبێـت، نابێت بەهیچ شێوەیەك پەكەكە لەژێر فەرمانی مالیكی و ئێران پیلانی دوژمنانی كورد لە باشوری جێبەجێ بكات”.

پارتی دیموكراتی كوردستانی _ توركیا و هەكپارت و پارتی ئازادی، چەندین پارتی تری باكوری كوردستان لە بەیاننامەیەكدا پەكەكەیان بە بەكرێگرتەی مالیكی و ئێران دژی باشوری كوردستان لەقەڵم داو رایانگەیاند، ئەوان بەهەموو شێوەیەك پشگیری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و رایدەگەێنن، كە پەكەكە نابێت لە شنگال و باشوری كوردستان بمێنێت، دەبێت دەست لە پیلانگێری نەیارانی كورد هەڵگرێت كە لەرێگای پەكەكەوە دژی كوردستان جێبەجێ دەكرێت”.

هەر لەو كۆنفراسە كە بەهۆی هێرشی پەكەكە بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژی رۆژئاوای كوردستان ساز درابوو، پارتەكانی باكوری كوردستان، پەكەكەیان وەك هێزێك چەكدار نوری مالیكی و ئێران دژی باشوری كوردستان سەربەخۆی كوردستان لەقەڵەم دا و داوایان لە پەكەكە كرد دەست بەجێ باشوری كوردستان جێ بێلێت”.

Back to top button