ليزا كاكهيى: حەشد و پەكەكە ژمارەیەك داعشیان لە سووریا ئازاد كردووە تا بۆ تەعریبكردنی كوردستان بەكاریان بێنن
لیزا كاكەیی پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دهلێ: بەبێ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال ناتوانرێت جوڵەکانی داعش سنووردار بکرێ، دهشلێت: حەشد و پەكەكە ژمارەیەك داعشیان لە سووریا ئازاد كردووە تا بۆ تەعریبكردنی كوردستان بەكاریان بێنن.
لە وتارێكدا كه ئهمرۆ ههينى 3-12-2021 لیزا كاكەیی نووسيوويهتى و له پهيجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيسبووك بڵاويكردۆتهوه و نووسيوويهتى:” پێويسته هەرچی زووە سەرجەم میلیشیا و گروپە نایاساییەکان وەدەربنرێن و سوپای عێراق و پێشمەرگە لەو شوێنانە جێگیر بکرێن، ئەو گرووپە چەکدارانەی لەژێر ناوی حەشد و پەکەکەن شەنگالیان کردووەتە پێگەیەکی موخابەراتی و رێخۆشکەرن بۆ هاتنی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق و ئەمەش هۆکاری یەکەمە لە چالاککردنەوەی شانەکانی داعش و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە هەندێک سنووری ناوچە جێناکۆکەکان.
ئهو پهرلهمانتارهى فراكسيۆنى پارتى له پهرلهمانى كوردستان دهشلێ:” بەپێی هەندێک سەرچاوەی هەواڵگری سەربازی ماوەیەک پێش ئێستا لەسەر داوای گرووپگەلێکی ناو حەشدی شەعبی سەرانی قەندیل داوایان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە کە ئەو گیراوە داعشە عێراقیانەی لایانن، ئازاد بکرێن و تەسلیم بە هۆزە عەرەبەکان بکرێنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە دهشلێت،” ژمارەیەکی زۆری ئەو داعشانە ئازاد کراون و گەڕاونەتەوە عێراق و گومان دەکرێت لەمەودوا وەکو چەکی تەعریب بەکاربهێنرێن و لەرێگەی جموجۆڵەکانیانەوە کوردنشینەکان ناچار بە چۆڵکردنی ناوچەکانیان بکرێن و لەبری ئەوان عەرەبی هاوردە جێگیر بکرێن.
لە كۆتایى نووسينهكهيدا ،كاكەیی ئاماژەی بەوە داوە كە ئەم هەوڵە لەرزۆکەشیان بۆ ناڕواتەسەر و لە ئایندەدا هەنگاوێکی سەربازی وا دەنرێت کە ئەم خەونەشیان وەک خەونی 16ی ئۆکتۆبەر لە گۆڕ دەنرێت.