هەولێر: کۆنفرانسی رەوەندی کورد بەڕێوەدەچێت
لە هەولێر کۆنفرانسی رەوەندی کورد، بە بەشداری نوێنەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت كه کۆنفرانسێکی تایبەت بە پێگە و ستراتیژیەتی رەوەندی کورديه و، مەبەست لێی یەکخستن و یەک گوتاری کوردانی تاراوگەیە.
تاهیر هەورامی، بەرپرسی دۆسیەی رەوەندی کوردستان لە بارەگای بارزانی، بە کوردستان24ی راگەیاندووه، ئەو کۆنفرانسە بە چاودێری بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت و نوێنەری هەر چوار پارچەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بەشداری ئەو کۆنفرانسە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەرانی کورد لەو وڵاتانی ئەمەریکا، کەنەدا، زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و رووسیا و کازاخستان بەشداری ئەو کۆنفرانسە دەکەن.
گوتیشی، ئەمە یەکەمجارە کۆنفرانسێکی لەوجۆرە بۆ کوردانی تاراوگە بەڕێوەبچێت، کە نوێنەرانی هەر پارچەی تێدا بێت، کە ئامانج لە کۆنفرانسەکە، یەکخستن و یەکگرتووی گوتاری کوردانی تاراوگە نشین و فراوانکردنی هەوڵەکانیشیان لە بنیاتنان و بەهێزکردنی پێگەی کورد لەسەرانسەری جیهان.