ماكرۆن دەچێتە سعودیە

ئيمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی شەممە، لە قەتەرەوە سەردانی سعودیە دەکات وەک بەشێک لە گەشتێکی کەنداو کە ڕۆژی هەینی چووە ئیمارات.”

ماکرۆن، گفتوگۆی ڕووبەڕوو لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمان دەکات و، دەبێتە یەکەم سەرکردەی پایەبەرزی ڕۆژئاوا کە لە کاتی مردنی خاشقچی لە ساڵی 2018 ـەوە سەردانی شانشینی دەکات.”

لەم سەردانە بەنیازە تیشک بخاتە سەر کێشە هەرێمییەکان کە دیارترینیان دۆسیەی ناوکی ئێران و، قەیرانەکانی لوبنانە ھاوكات ماکرۆن ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە گوایە شەرعییەتی بە شازادە داوە و ئەوەشی وت کە قەیرانی هەمەجۆری هەرێم بە پشتگوێخستنی شانشینی سعودیە ناکرێت.

س: france24

Back to top button