پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە … 36 ملیۆن ژەم پێکوتە دەگاتە عێراق

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، 36 ملیۆن ژەم پێکوتە دەگاتە عێراق و له‌ نێو ئه‌و بڕه‌ى ده‌گاتيش پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

 ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رايگه‌ياندووه‌:” داوای پابەندبوون بە رێکارە خۆپارێزییەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنای کردووە.

ریاز حەلفی، راشيگه‌ياندووه‌:” تا کۆتایی ئەمساڵ (2021)، 36 ملیۆن ژەم پێکوتەی کۆرۆنا لە کۆی 46 ملیۆن پێکوتەی دیاریکراو، دەگاتە عێراق کە پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

Back to top button