ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه

خواكوڕك
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه 7/3/2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و هه‌ر ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.
دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی سوپای عێراق و ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، گه‌یشته شاره‌كه و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
به‌پێی زانیاریه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و عه‌بادی، پرسی هەنگاوەکانی دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ، پرسی ئاوارەکان و چۆنیەتیی هاوکاریکردنیان و زیاترکردنی هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا لەم بوارانەدا تاوتوێ دەکرێت.