فازڵ میرانی: بەڵگەی یاساییمان هەیە، دەسەڵاتی هیچ کەسێک نییە دەنگی دەنگدەر پووچ بکاتەوە
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا رايگهىاند، ”دەسەڵاتی هیچ کەسێک نییە دەنگی دەنگدەر پووچ بکاتەوە”.
فازڵ میرانی، سەبارەت بەو ڕاگەیاندراوەی پارتی كه تێدا هاتووه، دوو کورسیی پارتى لە هەولێر و نەینەوا بەتاڵان براون،رايگهياند: ”برادەرانی یەکێتی دەڵێن ئێمە بەتاڵانمان نەبردووە، ئێمە باسی یەکێتیمان نەکردووە، باسی ئەوانەمان کردووە کە دەسەڵاتیان هەبووە و کورسییەکانی ئێمەیان تاڵان کردووە و بۆ ئەوەش ڕێگای یاساییمان گرتۆته بەر و بەڵگەی یاسایی و شارەزامان هەیە و لە خۆمانەوە قسە ناکەین”.
سهبارهت به ههنگاوهكانى ئهنجوومهنى باڵاى دهسهڵاتى دادوهرى يش لهو بارهيهوه، ميرانى گوتى: ”ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ههندێک هەنگاوی هاویشتووە کە دەسەڵاتی ئەو نییە، دەسەڵاتی هیچ کەسێک نییە دەنگی دەنگدەر پووچ بکاتەوە، من کە جارێک دەنگم داوە، بۆچی دەنگەکەم پووچ بکرێتەوە، ئەوە دەستووریش ئیجازەی پێ نادات”.
راشيگهياند: ”ئێمە بەپێی ڕینوێنییە یاساییەکان بەردەوام دەبین و لە عێراقیش هەموو شتێک چاوەڕی دەکرێت”.
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لەسەر پەیوەندیی پارتی لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن گوتی: ”جارێ هیچمان نەکردووە تا ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسند نەکرێن، کە پەسند کرا ئەوسا ئێمە جووڵە دەکەین و ئەوە ماڵی شیعەش خەریکە پێکەوە کۆ دەبنەوە، ئێمەی کورد ناکەوینە ناو دوو بەرداشەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە ناوماڵی خۆمان، هەقە لەپێشدا ئێمە و یەکێتی ناوماڵی خۆمان ڕیک بخەین، ئینجا بچین لەگەڵ خەڵکی دیکەش قسە بکەین”.