مەنسوور بارزانی: ئێمە هاتووین بۆ لای (شێرەژن)ه‌کە تا پێی بڵێین ئێمە کوڕی تۆین

مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان،به‌يانى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، 4-12-2021، سەردانی بنەماڵە و دایکی سێ شەهیدەکەی گوندی خدرجیجەی کرد، کە سەرۆک بارزانی ناسناوی ”شێرەژن”ی پێ بەخشی و گوتى: ئێمە هاتووین بۆ لای دایکە ”شێرەژن” کە سەرەخۆشی خۆمانی ئاراستە بکەین و پێی بڵێین کە سێ لە کوڕە قارەمانەکانی ڕۆیشتن، ئێستا ئێمە کوڕی ئەوین .

مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان، له‌ به‌رده‌م ڕۆژنامەنووسان و له‌ نێو گوندی خدرجیجە گوتى : ”ئێمە هاتووین بۆ لای دایکە ”شێرەژن” کە سەرەخۆشی خۆمانی ئاراستە بکەین و پێی بڵێین کە سێ لە کوڕە قارەمانەکانی ڕۆیشتن، ئێستا ئێمە کوڕی ئەوین”.

مه‌نسور بارزانى، گوتیشی: ”لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک بارزانی، ئێمە وەکوو لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان هاتووین بۆ پاراستنی خەڵکی خۆمان و بۆ ئەوەی کە لە دەوری ئەم گوندە ڕەبایە دابنێین و ئەگەر تیرۆریستانی داعش جارێکی دیکە ویستیان پەلاماری خەڵکی ئێمە بدەن، ئێمە بە دڵ و بە گیان بەرگری دەکەین و ڕێ نادەین ئەم ڕووداوە دووبارە ببێتەوە”.

 

ئەمڕۆ شەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2021، مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان بە سەردانێکی مەیدانی میحوەری مەخمووری بەسەر کردەوە، کە شەوی 2 لەسەر 3ی کانوونی یەکەم دووچاری پەلاماری تیرۆریستانی داعش بوویەوە و تێیدا 13 پێشمەرگە و هاونیشتمانی شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. لە سەردانەکەیدا، لە کەموکورتی و بۆشاییەکانی ئەو ناوچەیەی کۆڵییەوە، تا چارەسەر بکرێن و رووداوی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە.

Back to top button