ئەمریکا : ئێران مەیلی گەڕانەوەی نییە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی

 

 

چەند کاتژمێرێک لە دوای وەستانی  ڕەوەندی دانووستانەکان بۆ گەڕانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 ، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا وێرای ئەوەی ناویان نا ( شکستی دیپلۆماسی ) ڕاشیانگەیاند ئێران هیچ مەیلێکی نییە بۆ گەڕانەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی .

 

ئانتۆنی بلینکن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رۆیتەرز لەمبارەوە گوتی : رەوشی دیپلۆماسی گەیشتۆتە کۆتایی و ئێران مەیلی گەڕانەوەی نییە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی .

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ، ئەمریکا ئێستاش پەی وایە ، پابەندی بە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی باشترین چارەسەرە بۆ کێشەوکان ، بەڵام وادیارە ئەو رێگایە دەگاتە بێئاکامی و کۆتایی خۆی ، بۆیەش وای بۆ دەچین دەگەینە قۆناغێکی مەترسیدار .

 

جێگەی ئاماژەیە ، رۆژێک پێشتر وتە بێژی کوشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن گوتی : ئێران بە گشتی لە کۆبوونەوەکانی ئەمجارەیدا ، ئامانجی ڕێککەوتن نەبوو ، دەنا دەمانتوانی بگەینە ئەنجام

جن ساکی لە کۆتاییدا ئاماژە بە مەترسییەکانی گەمەی سیاسیی ئێران دەکات و سەرکردایەتی سیاسیی ئێران بە تاوانبار دەزانێت بۆ هەر رووداوێکی چاوەڕواننەکراو

 

سەرچاوە ، رۆیتەرز

.

Back to top button