جەعفەر شێخ مستەفا: پێویستە هێزەکانی پێشمەرگە شێوازی شەڕی داعش بگۆڕن

 

لە لێدوانێکدا ۆ ڕاگەیاندنەکان ، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات  وەزارەتی پێشمەرگە پێویستیان بە مەشقپێکردن و پڕچەککردن و چاککردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە هەیە.

جەعفەر شێخ مستەفا هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، “داعش شێوەی شەڕەکانی گۆڕیوە، لەبەرئەوە پێویستە ئێمەش شێوازی رووبەڕووبوونەوەمان بگۆڕین

سەبارەت بە نزیکبوونەوەی داعش لە سنگەرەکانی پێشمەرگە گوتی : “ئەو هێزانەی داعش لە پشتی سوپای عێراقییەوە دزە دەکەن و دێنە ناوەوە و دەست لە پێشمەرگە و دانیشتوانی ناوچەکە دەوەشێنن و دەگەڕێنە دواوە، لەبەرئەوە پێویستمان بە هه‌ماهه‌نگییه‌كی تەواوە لەگەڵ سوپای عێراقی، تا بتوانین بە هێزی هاوبەش ئەو بۆشاییە ئەمنییه‌ پڕ بکەینەوە

 

لە کۆتاییدا ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، دڵنیایی دەدات لەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ هەماهەنگییەکان و دووبارە بوونەوەی ئەو مەترسیانە .

 

Back to top button