وەزیری تەندروستی : تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێ دەدەین

 

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ئاماژە بە بە پێدانی ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات بۆ تەمەنێکی دیاری کراو .

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزیری تەندروسیی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە ،

تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێ دەدەین، هەندێک بەڕێوەبەری قوتابخانە زۆر بەڕێکوپێکی هەموو مامۆستایان و قوتابیانی سەرووی 12 ساڵی ڤاکسین کردووە کە جێگای دەستخۆشیە.

بڕیاری وەزارەتمان بۆ پێدانی ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) چووەتە باری جێبەجێکردن

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە .

وای سێ مانگ لە شەپۆڵ و هەڵکشانی سێیەمی کۆڕۆنادد

ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار کەمترین ڕێژە و ژمارەی تووشبوون و مردن تۆمارکراوە لەماوە 24 کاتژمێری ڕابردوو.

 

تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێ دەدەین، هەندێک بەڕێوەبەری قوتابخانە زۆر بەڕێکوپێکی هەموو مامۆستایان و قوتابیانی سەرووی 12 ساڵی ڤاکسین کردووە کە جێگای دەستخۆشیە.

 

بڕیاری وەزارەتمان بۆ پێدانی ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) چووەتە باری جێبەجێکردن.

 

هیوادارین ئەو هاوڵاتیانەی تا ئێستا خۆیان و خانەوادەیان ڤاکسین نەکردووە بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی ڤاکسین بکەن وەک ئامادەکاریەکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی پێشبینیکراوی ئەم زستانە تاوەکو تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا و داخلبوونی نەخۆشخانە و خونەخواستە تووشی مردن نەبن.

 

د. سامان بەرزنجی

وەزیری تەندروستی

4 دیسێمبەر 2021

Back to top button