حزبوڵا و پەكەكە: رێگا بەكوردەكان نادەین شنگال بگەرێنەوە سەر كوردستان

خواكوڕك

ماڵپەری فەرمی حزبوڵای عێراقی هەواڵێكی لەسەر سەردانی شاندی پەكەكە بۆ لای كه‌تائیبی حزبوڵا ئاشكرا كردووە، رایگەیاندووە، كە لە كۆبوونەوەكەدا هەردووڵا هاورابوونە لەسەر نەگەرانەوەی شنگال بۆ سەر كوردستان و رێگری كردن لە دابەش كردنی عێراق و دروست كردنی دەوڵەتی كوردستان”.

بەگوێرەی هەواڵێك كە ماڵپەری كتائیبی حزبوڵا بڵاوی كردۆتەوە، شاندی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، سەردانی ( كەنائیب حزبوڵا)ـیان لە بەغدا كردووە، لە هەواڵەكەدا هاتووە، هه‌ردوولا دووپاتیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و هه‌وڵدانیان بۆ ڕێگری له‌ دابه‌شبوونی عێراق دووپات كرده‌وه‌”.

وەك لە هەواڵەكەی ماڵپەری فەرمی كەتائیبی حزبوڵای عێراقی بڵاوی كردۆتەوە،كه‌وتنی مووسڵ و شنگال به‌ پیلان بووه‌ تا به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگیرێت و هەروەها شاندی پەكەكە بەو كەتائیبی حزبوڵایان گوتووە، شەڕ كردن لەگەڵ پێشمەرگە بەهەمان هەوڵی ئیمامی عه‌لی و ئیمامی حسێن نه‌وه‌كانیانلە قەڵەم داوە كە بەرگریان لە مەزلوومەكان كردووە، دژی زاڵمەكان”.

لە بەشێكی تری هەواڵەكەدا به‌رپرسه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلا له‌ قسه‌كانیدا هه‌وڵیداوه‌ ره‌وایه‌تی به‌ شه‌ركردن دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ بدات و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ ره‌خنه‌ی له‌ میدیاكان گرتووه‌ كه‌ وێنه‌كه‌یان وه‌ك خۆی نه‌گەیاندووه‌، به‌ گووتی ئه‌و” راگه‌یاندنه‌كان دۆخه‌كه‌یان شێواندووه‌و وایان له‌ خه‌ڵكی گه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ی دژی پێشمه‌رگه‌ ده‌جه‌نگێت له‌ شنگال، گوایه‌ چه‌ته‌ن و له‌ سووریاوه‌ هاتوون”.

هەر لە دیدارەكەدا كەسێك بەناوی سه‌عید حه‌سه‌ن كە خۆی سەرپەرشتی شاندی پەكەكەی كردووە بۆ لای كەتائیبەكانی حزبوڵا دەلێت، ئێمە كورد نین، رێگاش بەكوردەكان نادەین شنگال بخاتە سەر باشوری كوردستان و دەوڵەتی كوردستان دروست بكەن، بۆیە بەهەموو شێوەیەك رووبەروی پێشمەرگە چەتەكان دەوەستینەوە، پێویستە دڵسۆزانی عێراقی هاوكاریمان بكەن لەدژی كوردەكان بۆ ئەوەی عێراق دابەش نەكرێت و شنگال نەخرێتە سەر ئەو دەوڵەتە ئەمەش ئەركێكی ئاینی و نیشتمان پەروەریە”.

 

Back to top button