سوود و گرنگیه‌كانی خواردنی سپێناغ
خواكوڕك
له نوێترين توێژينه‌وه‌ى پزيشکاندا ده‌رکه‌وتوه که سه‌وزه‌ى سپێناغ سودێکى زۆرى هه‌يه بۆ مێشکى مرۆڤ وبه‌هێزى ده‌کات، گه‌ڵا سه‌وزه‌کانى سپێناغ بڕێکى زۆر باشييان له ڤيتامين K تێدايه، هه‌روه‌ها ڤيتامين C و ڤيتامين A و E، که گرنگن بۆ خۆپارستن له ره‌قبوونى خوێنبه‌ره‌کان و نه‌خۆشى دڵى په‌يوه‌ست به نه‌خۆشى شه‌کره، کانزاى مه‌گنسيۆم به رێژه‌يه‌کى به‌رز له سپێناغدايه، په‌ستانى به‌رزى خوێن داده‌به‌زێنێت و دڵ له نه‌خۆشى دپارێزێت، بيتا کارۆتين و ڤيتامين C و فۆلێت که يه‌کێکه له کۆمه‌ڵه‌ى ڤيتامين B، کۆئه‌ندامى هه‌رس ده‌پارێزن له نه‌خۆشى به‌تايبه‌تى له شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى سپێناغ بۆ ئێسکه‌کانيش سوودى هه‌يه، هه‌روه‌ها توندى نيشانه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه له نه‌خۆشييه‌کانى ره‌بو، داڕوشانى جومگه‌کان، لاوازبوونى ئێسک(که‌مبوونه‌وه‌ى بارستايى ئێسک)، هه‌وکردنى رۆماتيزمى جومگه‌کان، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنراوه که سپێناغ که‌ڕه‌ته‌کانى نۆره‌ى سه‌رئێشه له تووشبووان به شه‌قه‌سه‌ر که‌م ده‌کاته‌وه.
سپێناغ يارمه‌تى فرمانه‌کانى مێشک ده‌دات به تايبه‌تى له به‌ساڵاچووه‌کاندا، چاوه‌کان له کزبوونى په‌يوه‌ست به ته‌مه‌ن ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها سپێناغ کانزاى ئاسنى تێدايه که پێويسته بۆ خۆپاراستن له که‌مخوێنی.
سه‌رچاوه/ جه‌ماوه‌رنيوز