حكوومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له پارێزگای دهۆك جێ به‌جێ ده‌كات
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك پاره بۆ جێ به‌جێ كردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له سنوورى پارێزگاى دهۆك كه لە هەردوو سێكتەری ئاو و شارەوانی پێك دێن .
له راگه‌یاندراوێكدا، كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه 5-12-2021 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه و تێدا هاتووه:” لەسەر ڕێژەكانی 17%ی ئاو و 15%ی شارەوانی و 100%ی فرۆشتنی زەوی، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەردوو سێكتەری ئاو و شارەوانی لە سنووری پارێزگەی دهۆك لەلایەن تیمەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك جێبەجێ دەكرێن، بۆ زیاتر پەرەپێدان بە پرۆژەكان و تەواوبوونی ئەو پرۆژانەش وەزارەت گوژمەی بۆ ئەو پرۆژانەی خەرج كرد.
له راگه‌يێندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه: جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە هەردوو سێكتەری ئاو و شارەوانی:
1-پرۆژەی كۆنكرێتكردن لە چەند شوێنێكی سیمێل.
2-نۆژەنكردنەوەی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی لە گەڕەكەكانی خەبات و دوبان و فراشین لە سیمێل.
3-دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە گەڕەكی ئازادی لە سیمێل.
4- چاككردنەوە و گۆڕینی سیستەمی ڕاكێشانی ئاوی قورس/OPT
5- جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی گوندی ڕەشنكا بەرواریا-زاوێتە.