بهڕێوهبهری کۆنتڕۆڵى دەرمان بۆ شێركۆ جهودهت: داواى یاساییمان تۆمار کردووە … نرخى دەرمان وەک خۆی دەمێنێتەوە
بەڕێوەبەرایەتى کۆنترۆڵى دهرمان لە هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت،” نرخى دەرمان وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ نرخێکى ناچێتە سەر، لەگەڵ ئەوەشدا ستیکەرى دەرمان لەلایەن حکومەتەوە دروست دەکرێت.
دواى ئهوهى پەرلەمانتار شێرکۆ جەودەت لە هەفتەى رابردوو باسی لەوەکردبوو نرخى دەرمان گران دەبێ و کوالێتییەکەى دادەبەزێت.ئهمرۆ يهكشهممه، 5-12-2021، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا د. شێروان سادق بەڕێوەبەرى کوالێتى کۆنتڕۆڵى دەرمان له وهزارهتى تهندروستى حكومهتى ههرێمى كوردستان وهڵامى ئهو پهرلهمانتارهى دايهوه و رايگهياند:” ئەو پەرلەمانتارە بە هێرشکردنە سەر دەسەڵاتى یاسایی و دامەزراوەکانى کوردستان دەستى پێکردووە و زانیارى ناراستى بلاوکردۆتەوە.
له كۆنگره رۆژنامهوانييهكهيدا بەڕێوەبەرى کوالێتى کۆنتڕۆڵى دەرمان باسى له ستیکەرى نرخى دەرمان كردو گوتى: “هەر لەسەرەتاى دروستکردنییەوە لەلایەن کەرتى تایبەتەوە دروست کراوە، ئێستا ئێمە لە چوار چێوەى پرۆسەى چاکسازى هەرێمى کوردستان هەوڵدەدەین کە ئەو ستیکەرە بێتەوە کۆنتڕۆڵى دەرمان و خۆمان دروستى بکەین، بۆیە ئێمە داواى یاساییمان تۆمار کردووە و کارمەندەکانى ئێمەش بەپێی پسپۆڕی و لێهاتوویی خۆیان کە پەرلەمانتارەکە تۆمەتى بەخشیوەتەوە، لە پاکترین و دڵسۆزترین کارمەندەکانن.
بەڕێوەبەرى کۆنتڕۆڵى دەرمان داواى لە داواکارى گشتى و لایەنە یاساییەکان کرد کە ئەوانیش بەرچاوڕوونى بدەنە هاووڵاتیانى کوردستان بۆ ئەوەى خەڵکى کوردستان متمانە بە دامەزراوەکانى کوردستان لەدەست نەدات، هەروەها بەدواداچوون بۆ ڕاستییەکان. چونکە پێشتریش پەرلەمانتارێکى دیکە بەناوى (کاروان گەزنەیی) بەهەمان شێوە تۆمەتى بەخشیوەتەوە، بۆیە داواکارین لایەنە یاساییەکان کارى خۆیان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەى راستییەکان دەرکەون.
بەڕێوەبەرى کۆنترۆڵى دەرمان باسی لەوەکرد کە ئێستا پێداچوونەوە بە نرخى دەرمان دەکرێت و لێدانى ستیکەر و پشکنین بۆ دەرمان هیچ پەیوەندییەکى بە نرخەوە نییە . ”
له كۆتايى قسهكانيشى گوتى:” ئێستا لە هەوڵى داشکاندنى نرخى دەرمانەکان و هەموو نرخەکانیش یەک دەخەین، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە (شێرکۆ جەودەت) نیشانى دەدات کە گوایە بەڵگەنامەى دەستکەوتووە، لەکاتێکدا ئەو بەڵگەنامانە خۆمان دەیدەین بە کۆمپانیاکان و دەزگاکانى ڕاگەیاندن.”