پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و میوانداری کوڕی دانیال میتران، دۆستی دێرینی کورد دەکات
دوو سبه‌ى پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و میوانداری کوڕی دانیال میتران، دۆستی دێرینی کورد دەکات .
ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه، 5-12-2021،له بانگهێشت نامه‌يه‌كدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان كه ئاراستەی پەرلەمانتارانى کردووە، تێدا هاتووه: ” له كاژێر 12:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشەممە په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه ،
له بانگهێشت نامه‌كه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مانى كوردستان هاتووه:” به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له كاژێر 12:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشەممە رێكکه‌وتی 07-12-2021 به‌مشێوه‌یه بێت:
یەكەم: بەبۆنەی یادی 10 ساڵەی كۆچیدوایی دۆستی كورد، خاتوو دانیال میتران، بڕگەی یەكەمی بەرنامەی كار بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.
– بەخێرهێنان و وتەی سەرۆكی پەرلەمان. بەبۆنەی ئامادەبوونی (جیلبەرت میتران)، كوڕی دۆستی كورد (دانیال میتران).
– وتەی (جیلبەرت میتران).
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێڕاق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیەم: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سیروان فه‌ره‌ج محه‌مه‌د) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی پەیوندییەكان و رەوەندی كوردستانی)، بەپێی حوكمی ماددەی (28) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
چوارەم: خستنەڕووی بەدواداچوون و راسپاردەی هەردوو لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە) و لیژنەی (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، سەبارەت بە هێرشەكانی رێکخراوى تیرۆریستیى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام، ناسراو بە (داعش) بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.
پێنجەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
شەشەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری)، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.