دواین زانیاری لەسەر پەلاماری ئەمشەوی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک

ئەمشەو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری شاری كه‌ركووك و پێشمه‌رگه‌ش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌ .

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پشت ڕاستی هێرشەكەی تیرۆرستانی داعشی كرده‌وه‌ بۆ سەر دوو خاڵی هێزەكانی پێشمەرگە لە سەركەلی قەرە سالم لە سنووری كەركووک.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر دوو سەنگەری پێشمەرگە بووه‌ له‌ لیوای 126 به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندار هه‌یه‌.

Back to top button