گرنگیی نانی خواردنی بەیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ

 

کاتێک ئێوە دەخەون چەندین کاتژمێر هیچ خۆراکێک نایەتە ناو جەستەتانەوە و کاتێک لە خەو هەڵدەستن، جەستە پێویستییەکی زۆری بە خۆراک هەیە و بەم شێوەیە خانەکانی جەستە نۆژەن دەبنەوە. نانی بەیانی بەخێرایی لەلاین جەستەوە وەردەگیرێت کەوابوو واباشە باشترین جۆرەکانی خۆاردن بۆ ئەم ژەمە خواردنە هەڵبژێرن.

لە سەرەتای رۆژ و دەسپێکی کاردا، واباشە خواردنی نانی بەیانی بخەنە یەکەم ئەولەویەت. بەر لەوەی لە ماڵ بڕۆنە دەرەوە خواردنێکی باش بخۆن بۆ ئەوەی هێزە زەینی و جەستەییەکانتان بەهێز بن و لە ماندوویەتی و وەڕەزبوون بەدوور بن.

جگە لە باسی وەرگرتنی وزە، نانی بەیانی سەرچاوەیەکی باشە بۆ مادە خۆراکییە بەسوودەکان بۆ نموونە کالیسیۆم، ئاسن و ڤیتامین B و هەروەها پرۆتین و ریشاڵ. میوە و سەوزەوات سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامین و مادە کانگەییەکان. کەوابوو هەوڵ بدەن لەکاتی خواردنی نانی بەیانیدا مۆزێک یان پەرداخێک ئاوی میوە بخۆنەوە. بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی نانی بەیانی دەخۆن ئەگەری ئەوەی قەڵەو بن زۆر کەمە.

 

زیانەکان نەخواردنی نانی بەیانی بریتین لە: نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، شێرپەنجە، زیادبوونی نەخۆشییەکانی سەردەمی دووگیانبوون.

Back to top button