هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان لە فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر گەیشتنە گوندی لهێبان
هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان لە فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر ، بۆ پشتیوانی گوند نشینان خۆیان گەیاندۆتە گوندی لهێبان .
کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی 23ی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : “بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان هێزی پێشمەرگە چووە ناو گوندی لهێبان”.
هاوکات لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقلە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : “ئێستا فەوجی 4 لە لیوای 5ی سوپای عێراق و فەوجی 2ی لیوای 18ی هێزی پێشمەرگە، گەیشتنە ناو گوندی لهێبان، هەردوو فەوجەکە بە هاوبەشی لەو گوندە ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، کە ئامانجیان پاراستنی گوندەکەیە”.