وەزارەتی رۆشنبیری : هه‌ر كه‌ناڵێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گشتاندنه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی
لە ڕاگەیاندراوێکدا ، وەزارەتی رۆشنبیری هۆشداری دەداتە کەناڵەکان ، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەلامارەکانی داعش .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە هیچ کەناڵێک بۆی نییە ئەو ڤیدیۆ و وێنانە بڵاو بکاتەوە کە لە لایەن هیزەکانی تیرۆریستی داعشەوە لە سۆشیال میدا بڵاو دەکرێتەوە .
له راگه‌یندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان‌دا هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی رێكخستنی فریكوینسی سپه‌یس هه‌رێمی كوردستان، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی داعش قه‌ده‌غه و هه‌ر میدیایه‌ك بڵاوی بكاته‌وه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه.
لە کۆتاییدا ڕاشکاوانە فەرمان دراوە ، هه‌ر كه‌ناڵێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گشتاندنه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.