بنکە سەربازییەکانی ” پەکەکە ” لە چیای قەرەچۆغ ڕێگر نین لە چالاکییەکانی داعش
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/12/qalb-1-19.jpg)
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان ئاشکرای دەکات ، چەند بنکەیەکی سەربازی ” پەکەکە ” لە چیای قەرەچۆغ بوونیان هەیە ، بەڵام ڕێگر نین لە پەلامارەکانی داعش بۆ سەر کوردانی ناوچەکە .
عەبدوڵلا تاهیر بەرپرسی ناوچەی مەخمور بۆ یەکەمجار لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان ئاشکرای دەکات ، هیزەکانی پەکەکە ، بنکەی سەربازییان لە چیای قەرەچۆغ هەیە ، بەڵام داعش بە بەرچاوی ئەوانە دێنە ناوگوندەکان ، بێئەوەی ڕێگریان لێبکرێت .
تاهیر عەبدوڵلا هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ، هەر ئەو هێزانەی پەکەکە رێگرن لەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنوورانە جێگیر بکرێن بۆ پارستنی گیانی هاووڵاتیان ، بەڵام بڕیارە ژوورەكانی ئۆپەراسیۆن كارا بكرێنەوە و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ سەر داعش دەست پێبکرێ