ئێران نیگەرانە

لە کاتێکدا کەش و هەوایەکی ڕەشبینی زاڵ بوو بەسەر وتووێژە ئەتۆمییەکانی هەفتەی ڕابردوو لە نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوادا، ئەمیر عەبدوڵڵایان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە نیگەرانی خۆی دەربڕی کە وڵاتانی بەشداربوو لە گفتوگۆکاندا جدی نین.”
بەپێی میدیاکانی ناوخۆی ئێران وەزیری دەرەوەى ئهو وڵاته ڕایگەیاندووه:” ئێمە ئاواتەخوازی ڕێککەوتنێکی باشین لە کاتی دانوستانەکانی ڤیەننادا كە لە ڕێگەی خواستی باش و گفتوگۆی بەهێزەوە پێی دەگەین.”
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەتکردنەوەیەکی توندی وڵاتەکەی دووپات کردەوە لەسەر بیرۆکەی ڕێکەوتنی کاتی لەکاتی دانوستانە ناوکیەکاندا.”
ھاوكات تاران ڕۆژئاواییەکانی تۆمەتبارکرد بە وەستاندنی دانوستانەکان لەسەر دۆسیەی ناوکی.”
س: arabic.rt.