فارس عیسا: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکە داوە
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، بۆ ناردنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، تەنیا رێککارەکان لە وەزارەتی دارایی عێراق ماون و چاوەڕواندەکرێت بەمنزیکانە تەواو ببێت و پارەکە بنێردرێت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە 6-11-2021، رايگەیاند: “ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر ناردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کە ئەو بڕە پارەیە خەرجبکرێت”.
سەبارەت بە کاتی ناردنی پارەکە، فارس عیسا كه بۆ رووداو قسهى كردووه گوتوويهتى: “ئەوەی ماوەتەوە رێککاری کارگێڕیی وەزارەتی داراییە بۆ ئەوەی بۆ ئەو بڕەپارەیە بنێرێت، ئەگەر نا هەموو شتێک تەواو بووە، چاوەڕوانین بەمنزیکانە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.”