موقتەدا سه‌در داوای له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نوێ ئه‌نجام بده‌ن
ئه‌ندامێكی كوتله‌ی سادیقون ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ له شاری نه‌جه‌ف ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌حمه‌د كینانی ئه‌ندامی كوتله‌ی سادیقون ڕایگه‌یاند: سه‌در داوایه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه بێنه شاری نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك درێژكه‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاری به‌غدا.
ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ببه‌سترێ و تا ئێستاش دیار نییه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وه‌ڵامیان بۆ داوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌در ده‌بێت یان نا.
ئه‌حمه‌د كینانی ڕاشیگه‌یاند: به ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆبوونه‌وانه ماڵی شیعه زیاتر له‌یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه و ناكۆكییه‌كانیش به‌لاوه ده‌نرێن، بێگومان هیچ كێشه و ناكۆكییه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت به‌بێ دانیشتن و لێكتێگه‌یشتن.
جێی باسه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له به‌غدا سه‌ردانی ماڵی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌مانی فه‌تحی كردبوو و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆببووه‌وه و پرسی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و دۆخی ئێستای عێراق له بواره‌كانی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری تاوتوێ كرابوو.