رۆژهەڵاتیەكانیش هاتنە سەر خەت و داوا لە پەكەكە دەكەن شنگال چوڵ بكات

خواكوڕك

هەر پێنج لایانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان( دیموكراتی كوردستان و دیموكراتی كوردستانی ئێران، هەرسێ باڵی كۆمەڵەی رۆژهەڵاتی كوردستن) دەلێن  داوا دەكەن كە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، دەستێوەردان لە پارچەكانی دیكەی كوردستان نەكەن و كوێخای لە پارچەكانی تری كوردستان بۆ هەر هێزی سیاسی رەد دەكەنەوە”.

حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەرپرسانی ئەو حزبانە سیاسەتی خۆیان لەبەرامبەر باشوری كوردستان ئاشكرا دەكەن و دەلێن باشووری كوردستان بەرەو دەوڵەتبوون دەروات،  ئەگەر لایەنەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان ناتوانن پشتیوانی لێبكەن ، لانیكەم لەمپەری بۆ درووست نەكەن.

پێشتر پارتەكانی باكور و رۆژهەڵاتی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، داوایان لە پارتی كرێكارانی كوردستان كرد دەست لەكاروباری پارچەكانی تری كوردستان وەرنەدات و لە باشوری كوردستان بكشێتەوە”.
Back to top button