نەک شنگال، دەبێت پەکەکە قەندیلیش چۆڵ بکات

چاودێرێك

ئەو کێشەیەی پەکەکە لەشنگال ناویتەوەو ئەوەشی هاوکاری دەکات حەشدی شەعبی و بەشێکی یەکێتیە، بە دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بە ئێزیدییەکانەوە نیە، ئەو دەنگۆیانەشی کە دەگوترێ ئەو بارودۆخە ئیزیدییەکان و وڵاتانی دەروەی نیگەران کردووە گوایە ئەوەی ڕویداوە دژی ئێزیدییەکانە بەهەمانشێوە دورە لە ڕاستی و ئەسڵ و ئەساسی نیە.

وەزارەتی پیشمەرگە رونکردنەوەی هەیە بۆ ئەو دۆخە، پێشمەرگە پارێزەری خاکی کوردستانەو وەک هێزێکی پارێزەری خاکی کوردستانیش بۆی هەیە لەسنوری کوردستان هەرشوێنێک بیەوێت بۆی بڕوات وبیپارێزێ، ئەو پیلانەی کە پەکەکە تێکەڵی بووە دژی پارێزگاری کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی هاوپەیمانیشە، هەربۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوپەیمانانیش دژی ئەو ڕەفتارانەی پەکەکەن.

بۆیە دەبێت پەکەکە لەشنگال و ناوچەکانی دەوروبەری شنگال بچێتەدەروەو چۆڵی بکات، نەک لە شنگال و دەوروبەری بەڵکو دەبێت پەکەکە قەندیلیش چۆڵ بکات.

Back to top button