له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت زياتر له 7 مليار دينار بۆ پاڵپشتی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان كرا.
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومەتی هەرێمی کوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دا حه‌وت ملیار و 250 ملیۆن دینار وەك پێشینەی مانگانە بۆ پاڵپشتیی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگه‌کان تەرخان بكات.
به‌پێ ى فه‌رمانێكى وه‌زارى كه ئه‌مرۆ 7-12-2021، واژووى وه‌زيرى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌سه‌ره و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه تێدا برياردراوه له‌سه‌ر ڕاپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به ته‌رخان كردنى حه‌وت ملیار و 250 ملیۆن دینار وەك پێشینەی مانگانە بۆ پاڵپشتیی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگه‌کان له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى ساڵى خوێندنى 2021-2022.