سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم دەکات

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ھەرەشە و تەحەدیاتی بەردەم عێراق بەتایبەت لە قوناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکران.
ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پرەنسیپی شەراکەت و ھەروەھا پێویستی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی هەردوولا لەپێناو بەدیهاتنی سەقامگیریی و حوکمڕانیی ڕاست و دروست کرایەوە.
Back to top button