هەولێر: چوار کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و دراوی ساختە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشكراى ده‌كات كه‌چوار کەسیان دەستگیرکردووە و له‌گه‌ڵ دەستیان بەسەر 8,500 دۆلاری ساختە و بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ ئەمڕۆ سێشەممە 7-12-2021 بڵاويكردۆته‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند،” لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەناو شاری هەولێر، توانرا دەست بەسەر 8,500 دۆلاری ساختە و 18 گرام کریستاڵ، چوار گرام هێرۆین و پێنج دانە حەبی ترامادۆڵ و چوار پایپی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا بگیرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ده‌شلێ،” چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.”
Back to top button