هەوڵی تیرۆر كردنی شا سعودیەیان دا
خواكوڕك
بەگوێرەی راپۆرتێك لە رۆژنامەی سه‌به‌ق، پۆلیسی مالیزیا حەوت كەسیان دەستگیركرد كە پلانی تیرۆركردنی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز -یان داڕشتبوو، خالید ئەبوبەكر پشكنەری گشتی هێزەكانی پۆلیسی مالیزیا، رایگەیاند كە هێزەكانیان حەوت كەسیان دەستگیركردووە كە پلانی تیرۆركردنی سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیەیان لە كوالالامپور داڕشتبوو.
رۆژنامه‌كە ئاشكراشی كردووە، ئه‌و كه‌سانه ماوه‌ی 3 تا 6 ساڵه له‌و وڵاته ده‌ژین و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان و داعشدا هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه ئاشكرابكات. ته‌نها نووسیوویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون، به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتكردنی ساخته و ژماره‌یه‌ك پاسپۆرتی وڵاتان نوو پاره‌یه‌كی زۆریشیان به دراوی بیانی پێبووه، لای خۆیه‌وه به‌رپرسی گشتی پۆلیسی مالیزی “تان سری خالید ئه‌بوبه‌كر” گوتوویه‌تی” ئه‌و كه‌سه مالیزییه و دوو ئه‌ندۆنیسییه‌كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 28 بۆ 48 ساڵاندایه و به‌تۆمه‌تی هه‌وڵی كوشتن ده‌ستگیركراون”.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه” یه‌كێك له ئه‌ندۆنیسییه‌كان جووتیاره و ته‌مه‌نی 48 ساڵانه، مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو له‌وكاته‌ی ویستوویه‌تی بڕواته سووریا و په‌یوه‌ندی به چه‌كدارانی داعشه‌وه بكات، شكستیهێناوه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه نێردراوه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها پۆلیسی مالیزی رایگه‌یاندووه” پێشبینی ده‌كه‌ین ویستبێتیان له رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو به كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی شا سه‌لمان دا هه‌وڵی كوشتنی بده‌ن”.