سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانێتی تەقەدوم دەکات

رۆژی سێشەممە ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبوسی سەرۆکی ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی ھاوپەیمانێتی تەقەدوم سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو پێشمەرگە شەھیدانە بە سەرۆک بارزانی گەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوو لە پەلاماری تیرۆرستی داعش شەھیدبوون.

لە بەشێکیتری ئەو کۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

بەشدارانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە جێبەجێکردنی پرەنسیپی شەراکەت و تەوازون و چاکسازی لە حوکمرانی لە قۆناغی داھاتوو کردەوە بە مەبەستی رزگاربوونی عێراق لە قەیران و تەحەدیاتەکان.

Back to top button