سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: هه‌رگيز خاتوو ميتيران له ياد ناكه‌ين
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ديداريدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ژيلبێر ميتيران، كوڕى دۆستى گه‌لى كورد خاتوو دانيال ميتيران دووپاتى كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان هه‌رگيز خاتوو ميتيران له ياد ناكات كه وه‌ك دايكێكى ميهره‌بان پشتگيرى له‌گه‌لى كوردستان كرد و له فه‌ره‌نسا و له ئه‌ورووپا و له هه‌ر كوێ بۆى كرا، داواى يارمه‌تيدانى گه‌لى كوردستانى ده‌كرد.
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/12/7 له هه‌ولێر پێشوازى له به‌ڕێز مسيوو ژيلبێر ميتيران كوڕى خاتوو ميتيران كرد كه بۆ به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى يادى ده ساڵه‌ى دايكيدا له په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له ديدارهكهدا سه‌رۆك نێچيرڤان هه‌روه‌ها باسى له ڕۆڵ و دڵسۆزيى خاتوو ميتيران بۆ خه‌ڵكى كوردستان و هاندانى سهركردايهتيى كوردستانى بۆ يهكڕيزى و تهبايى كرد و بهخشينى نازناوى (دايكى كورد)ى به خاتوو ميتيران پڕ شايسته زانى كه به ڕاستى دايكايهتى بۆ گه‌لى كوردستان و پشتيوانى له دۆزه ڕهواكهى كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا له گه‌لى كوردستان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه مسيوو ژيلبێر ميتيران خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و به‌شداريكردنى له ڕێوڕه‌سمى يادى ده ساڵه‌ى كۆچى دواييى دايكيدا كرد و سوپاس و پێزانينى بۆ گه‌لى كوردستان دووپات كرده‌وه كه وه‌فادار و دڵسۆزه بۆ خاتوو ميتيران و هه‌وڵ و كۆششى له‌پێناو يارمهتيدان و پشتگيريكردنى گه‌لى كوردستاندا، سه‌رسامى و خۆشحاڵيى خۆيشى به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
له ديدارهكهدا به‌ڕێزان باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عيراق، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، به‌رپرسى ڕێكخراوى فرانس ليبرتێ، سه‌رۆكى ئهنستيتوى كورديى پاريس و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ره‌نسا ئاماده بوون.