وه‌زاره‌تی كاره‌با: ژماره‌یه‌ك تاوه‌ردز به‌ سالێك زيندانيكردن زیندانیکران

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  بڵاویكرده‌وه‌، تۆمەتبارانی دزینی پارچەكانی تاوەرەكانی کارەبا، بە ساڵێک زیندانیکردن سزا دران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 7-12-2021 ، وه‌زاره‌تی كاره‌با بلاويكردۆته‌وه‌ رایگه‌یاند، چوار تۆمەتبار کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو دەستیان بە لێکردنەوە و دزینی پارچەکانی تاوەرەکانی کارەبای (33kv/132kv) لە سنووری هەردوو گوندی بەرلوت و تازەدێ لە گەرمیان، ببوونە هۆکاری مەترسیی کەوتنی تاوەرەکانی کارەبا، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دەستگیر و رادەستی یاسا کران.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌شڵێت، “دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان بە گوێره‌ی مادەی (444 /بڕگەی 3) بڕیاری سزادان و زیندانیكردنی بۆ ماوەی ساڵێک بۆ  هەر چوار تۆمەتبار دەرکرد.

Back to top button