سەرۆک بارزانی: بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆرستیەی ئەمڕۆی شاری بەسرە دەکەم

سەرۆک بارزانی لەبارەی تەقینەوەکەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆی شاری بەسرە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و لە بەشێکی پەیامەکە هاتووە: بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، لە ئاکامی ھێڕشێکی تیرۆرستی لە شاری بەسرا ، ژمارەیەک ھاووڵاتی شەھید و برینداربوون، وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو ھێڕشە تیرۆرستیە دەکەم

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی شاری بەسرا

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، لە ئاکامی ھێڕشێکی تیرۆرستی لە شاری بەسرا ، ژمارەیەک ھاووڵاتی شەھید و برینداربوون، وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو ھێڕشە تیرۆرستیە دەکەم ، سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەسوکاری قوربانیانی ئەو روداوە دڵتەزێنە دەکەم ، ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم، لە خودای مەزن داواکارم قوربانیانی روداوەکە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکانیان ببەخشێت.

مسعود بارزانی
٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

Back to top button