ئیمارات رۆژانی کارکردنى کەمکردەوەو رۆژانى پشووى زیاد کرد

 

 

حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی رۆژی سێشەممە بە فەرمی ڕایگەیاند ، رۆژی کارکردن لە یەک هەفتەدا چوار رۆژ و نیو دەبێت.

بە پێی هەمان بڕیار رۆژانی پشوو لە دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی دەستپێدەکات و رۆژی یەکشەممە کۆتایی پێدێت .

واتە رۆژانی شەممە و یەکشەم وەک زۆربەی وڵاتان پشووی فەرمی دەبێت و کۆتایی بە پشووی رۆژانی هەینی دێت .

سەرچاوە ، رادیۆ فەردا

Back to top button