نەتەوە یەکگرتووەکان دان به ههردوو حكومهتی ئەفغانستان و میانماردا نانێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/12/14-1.png)
ئەنجومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای نوێنەرانی تالیبانی ئەفغانستان و حکومەتی سەربازیی میانماری بۆ بوون بە ئەندامی خۆی ڕەتکردەوە .
پێشتر کۆمیتەی هەڵسەنگاندن بۆ وەرگرتنی وڵاتانی ئەندام ، لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە وڵاتانی ئەمریکا ، چین و رووسیا تەیدا ئەندامن ، داوایان کردبوو هەر دووک دەسەڵاتی نوێی ئەفغانستان و میانمار بە فەرمی بناسێندرێن .
بە پێی بڕیار تا کۆبوونەوەی کۆتایی ساڵی 2022 ، نوێنەرایەتی حکومەتەکانی پێشووی ئەفغانستان و میانمار لە سەر کورسییەکانیان دەمێننەوە .
جێگەی ئاماژەیە بە فەرمی ناسینی حکومەتی تالیبان و میانمار لە لایەن 193 وڵاتی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەتوانێت هەنگاویکی پۆزەتیڤ بێت لە بواری دیپلۆماسیی ئەو دوو دەسەڵاتە نوێیە .
حکومەتی تالیبان ” سوهەیل شاهین ” وتەبێژی خۆی وەک نوێنەری تالیبان بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناساندبوو .
سوپای میانمار لە مانگی فێبریە حکومەتی ” ئانگ سان سووچی ” خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بە کودتایەک لە سەردەسەڵات لادا.
سەرچاوە ، dw