فەڕەنسا : پێشنارە نوێیەکانی ئێران بۆ رێككهوتننامه ئهتۆمییهكهی 5+1 رهتدهكاتهوه
هاوکات لە گەڵ ئاشکرا بوونی ، کۆبوونەوەکانی رۆژی پێنجشەممە لە ڤییەننا بۆ بەردەوامیی ڕێکەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 فەڕەنسا ڕاگەیاندراوێک لە دژی ویستەکانی ئێران بڵاو دەکاتەوە .
لە راگەیاندراوەکەی فەڕەنسا دا هاتووە ، پێشنیارەکانی ئێران دوورن لە هەموو خاڵەکانی ڕێککەوتن و منتقی نین ، پێشنیارەکانی ئێران بۆ چەواشەکاری و بەرژەوەندی خۆیەتی بۆیەش هیچ هیوایەک بە ڕێککەوتنی نوێ بەدی ناکرێت .
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ، بەداخ بوونی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی هیچ پێشکەوتنێک لە دانووستانەکاندا نەهاتۆتە دی .
ئەوە لە کاتێکدایە ، رۆژی دووشەممە ، وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا بەهەمان شێوەی فەڕەنسا پێشنیارەکانی ئێرانی بە بێبنەما زانیبوو .
سەرچاوە . rf