هه‌موو شتێك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی عه‌بادی

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ 7/3/2017 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ تاوتوێ كران.

به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشه‌وه‌ كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وكردنى كاركردن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنى سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌نێویشایندا هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ شه‌ڕى داعش.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك كراوه‌ كه‌ گوتارى سیاسی یه‌ك بخه‌ن و له‌م دۆخه‌ى عێراقی تیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت كارى هاوبه‌ش بكرێت. هاوكات پرسی ئاواره‌كانیش تاوتوێ كرا.

Back to top button