پێشمەرگە بۆ دوور خستنەوەی مەترسی و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش ئۆپەراسیۆنی دەست پێ کرد
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایدەگەینێت: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێ‌کرد.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 8_12_2021، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند، “لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەم ئۆپەراسیۆنەدا لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (3) و (5)ی پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی (17) و (9)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی 70، بەشداریی تێدا دەکەن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێت تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت. ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، لەو چوارچێوەوه ئه‌نجام ده‌درێت، کە پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه.