سەرۆکی نوێی دادگای پێداچوونەوەى هه‌رێم لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی دەخوات
ئەمڕۆ چوارشەممە 8-12-2021، دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن وەک سەرۆکی نوێی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له لاپه‌ره‌ى فه‌رميى خۆى له تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيوويه‌تى:” ئەمڕۆ سەرپەرشتیی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان‌م كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له تويته‌كه‌ى هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى :” پیرۆزبایی لێدەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم، هاوكات پشتگیریی تەواوی خۆم بۆ سەروەریی یاسا و دامەزراوە دادوەرییەكان دووپات دەكەمەوە.”