وەزارەتی پێشمەرگە: 14 شوێن و پەناگەی داعش لەناو بران
بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سهبارهت به ئۆپهراسيۆنى هێزهكانى پێشمهرگه دژى تيرۆريستانى داعش رايدهگهينێت” ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق لە هەردوو میحوەری گەرمەسێر و قەرەتەپە بەردەوامە.
له راگهيێندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كه ئهمرۆ چوارشهممه 8-12-2021 لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە تێدا هاتووه :” ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقی لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە بەردەوامی هەیە”.
وهزارهتى پێشمهرگه راشيگهياندووه:”پێشمەرگە و سوپای عێراق توانیویانە بەشێکی زۆری ناوچەکە کێوماڵ بکەن، لە هەندێ خاڵدا نزیکبوونەتەوە لە یەکتری و هاوکاری وهەماهەنگی لە نێوانیان هەیە، ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەدەچێت، توانراوە (١٤) شوێن و پەناگەی داعش لەناو ببرێن.
ئهوهش خراوهته روو كه :” هێزەکانی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسێۆنەدا، کێوماڵێکی وردی گوندەکانی (شۆراو، دەراجە، بەلەکەی سەروو، بەلەکەی خواروو، دۆڵی گولم کەوە و گوندی قۆڕی چایی) لە میحوەری دووی قەرەتەپە و گوندەکانی (قوبەلبن، معدانەکان، هۆدەلی، تەپەکزن، خدران، بشر) لە میحوەری یەکی گەرمەسێریان کردووە.
باس لهوه شكراوه كه تا ئێستا هیچ رووبەڕوبوونەوەیەکی راستەوخۆ، لە نێوان پێشمەرگە و پاشماوەی چەکدارانی داعش دروست نەبووە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (٣ و ٥ ) پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی ( ٩ و ١٧) پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی(٧٠)، بەشداریی تێدا دەکەن.