عه‌بادی گه‌یشته‌ سلێمانی

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ 7/3/2017 حیده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ موسڵ بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شاروكه‌، دواتر سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆووه‌وه‌، له‌ ئێستاشدا گه‌یشته‌ شاری سلێمانی.

به‌پێی زانیاریه‌كان سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی عه‌بادی به‌مه‌به‌ستی سه‌دانیكردن و هه‌واڵ پرسینی مام جه‌ڵال ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ گرێبه‌ستی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئێران و پرسی نه‌وتی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تاوتوێ ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ سلێمانی په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌شداریكردن له‌ پێنجەمین دیداری سلێمانی كه‌له‌ زانكۆی ئه‌مریكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

Back to top button