مەسرور بارزانی و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق پرسی کۆچبەرانیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە و پرسی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندایان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی دیسەمبەری 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نزار ئەلخەیرەللا بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرسی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا کرا و ستایشی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان .

Back to top button