ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی هێزەکانی پێشمەرگە وهێزە عیراقییەکان بە کۆتاهات
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە دەلێ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لە ناوبردنی مۆڵگەی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجامدا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، لەم ئۆپەراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (3 و 5 ) پیادە، لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە، لیواکانی ( 9 و 17)ـی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی 70، بەشدارییان كرد.
راگهیندراوهكهی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەشلێ، ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵکردنی چه‌ند ناوچەیه‌كی دیاریکراو بوو، جیا له‌وه‌ش تێکدانی ژمارەیەک مۆڵگە و شوێنی تیرۆرستان، هه‌روه‌ها بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێكی پیک ئاپ، رەنگی سپی چێندراو بە تەقینەوە، وێڕای هەڵگرتنهوهی چەند مینێکی چێندراو لە سنوری ناوچەی (لیوای 53).
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئەوەشی خستۆتەڕوو کە، هەردوو هێزەکە لە ناوچەیەکی دیاریکراو کۆتای‌یان بە ئۆپەڕاسیۆنەکە هێنا، جیا له جێگیرکرنی بەشێک لەو هێزانە لە سنوری میحوەری 2ی قەرەتەپە، کە ناوچەکە پێویستی بەو هێزه بوو.