بەریتانیا: دوایین مۆڵەت لە بارەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی دەداتەئێران

 

لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ، یەک رۆژ پێش دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا هۆشداری دەداتە ئێران.

وەزیری دەرەوەی بەیتانیا لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی (چتم هاوس) گوتی : راشکاوانە دەسەڵاتدارانی ئێران ئاگادار دەکەمەوە ، دانووستانی ڤییەننا دوایین مۆڵەتە بۆ واژوو کردنی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، چونکە ئێمەش بەڵێن دەدەیین لە گەڵ هاوپەیمانەکانمان بە هەموو تواناوە رێگری دەکەیین لە ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی.

خانمی تراس لە کۆتاییشدا گوتی با ڕێبەری ئێرانیش بزانێت گەڕانەوە لە بەرژەوەندی ئەواندایە.
سەرچاوە ، Dw

Back to top button