مەرجەعی باڵای شیعەكان باوەڕی بەعێراقی بوون نیە

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی دژ بە خواستەكانی میللەتی كورد بەكار هاتووە, كەچی هێشتان چەند بەر پرسێكی سیاسی كورد دڵیان بۆ بەغدا لێدەدات‌و شانازی بە عێراقی بونیانەوە دەكەن لە كاتێكدا مەرجەعی باڵای شیعە رەگەزنامەو پاسپۆرتی ئەو وڵاتەی رەتكردەوە.
بە پێی هەواڵی چەند میدیایەكی عەرەبی سەماحەتی عەلی سیستانی(دام ضله)ڕەگەزنامەو پاسپۆرتی عێراقیی ڕەتكردەوە, كە ئەمە بەڵگەیە روونە لە سەر لاوازی باوەڕی مەرجعی شیعە بە عێراق, وەك یەكەمین دەركەوتەی هەڵوەشانەوەی عێراق چاوی لێدەكرێت.
چاودێرێكی سیاسی, دەڵێت بەداخەوە دوای ئەوەی بینیمان كورد شەڕ لەسەر ڕەگەزنامەیی عێراقی دەكات و ئەو ڕەگەزنامەیە بەمافی خۆی دەزانێت, ئەوا مەرجعی باڵای شیعە كە زۆرترین پۆستەكانی حكومەتی عێراقی بەدەستەوەیە, پاسپۆرت و رەگەزنامەكانی رەفزكردۆتەوە كە ئەمە واتای باوەڕنەبوون بە عێراق دەگەیەنێت, یان ئەتوانین بڵێین ئیدی عێراق هەلوەشاوەتەوە.

Back to top button