تەقینەوەیەك لە شارەدێی سیروان ڕووی دا

خواكوڕك
چەد خولەكێك بەر لە ئێستا لە شارەدێی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە تەقینەوەیك رویدا, تا ئێستا زیانەكانی تەقینەوەكە نەزانراوە پۆلیسش لەناوچەكەی خراوەتە حالەتی ئامادەباشی
بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ” كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لە شارەدێی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە ڕووی داوە لە تەنیشت نەمامگەی شارەدێیەكە“. ئەوەشی ڕوون كردەوە كە بەهۆی ئەوەی تازە تەقینەوەكە ڕووی داوە، قەبارەی زیانەكان نازاندرێت.
بەرزان عوسمان راشیگەیاندووە, هەڵەبجە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هێزە ئەمنییەكان خراونەتە ئامادەباشییەوە و گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەكە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە هەندێك سەرچاوەی نافەرمی ئاماژە بەوە دەكەن كە تەقینەوەكە لە ڕێگەی بۆمبی دەنگییەوە ئەنجام دراوە و هیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوە.

Back to top button