پۆلیسی هەولێر: ئەو چوار تۆمەتبارەی لەبەردەم كۆلێژی تیشک بە شەڕهاتن دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر  رایدەگەینێت:” ئەو چوار تۆمەتبارەی لە چەند رۆژی رابردوو لەبەردەم كۆلیژی تیشک بە شەڕهاتن و تەقەیان کرد و دەستگیرکرد.

لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ ئەمڕۆ هەینی 10/12/2021، بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە و تێیدا هاتووە: “دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەسۆشیال میدیاکان بڵاوبووەوە کە لە بەردەم كۆلیژی (تیشک) دوو قوتابی دەبێتە دەماقاڵەیان، کە لە هەمان کۆلیژ قوتابین و لە ئەنجامدا دەبێتە شەڕیان لەگەڵ دوو قوتابى تريش لەسەر ئەوەی دوو رۆژ پێشتر بەئۆتۆمبێل یەکیان شکاندوویەتەوە سەر ئەوی تر و لە ئەنجامی شەرەکە تەقە دەکرێت”.

لە راگەیێندراوەکە ئەوەش خراوەتە روو: “وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردوو، خانەوادەى هەردوو لامان ئاگادار کردنەوە کە دەبێ بە زووترین کات خۆیان رادەستی پۆلیس بکەن، ئەگەرنا بە توندترین شێوە سزا دەدرێن”.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە: “هەردوولا خۆیان رادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و دەستمان بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (تارق)دا گرت و هیچ لایەکیشیان سکاڵایان نەبوو لە دژی یەکتر و پێکهاتن و بەڵێنیاندا کە بە هیچ جۆرێک كێشه و ئاژاوه دروست نەكەن و پەنا بۆ چەک نەبەن و شەڕ نەكەن ئەگەرنا لێپێچینەوەی توندی یاساییان بەرامبەر دەکرێت، بە هۆی ئەوەی ئەوانە قوتابین و پێویستە پەنا بۆ قەڵەم و کتێب ببەن، نەک چەک و توندوتیژی و شەڕ، بەڵام لەبەر ئەوەی لە کێشەکە تەقە کراوە و مافی گشتی دەیگرێتەوە پەراوی لێکۆڵینەوە رێکخراو لە کاتی ئێستاشدا هەر چوار تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، راگیراون بە پێی ماددەی 413 یاسای سزاکان و 21 چەک”.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا، پۆلیسی هەولێر دلنیایی دەداتە هاووڵاتییانی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەو و رۆژ لە ئەرکدایە بۆ پاراستنی ئەمنیەتى شارى هەولێر و سەر و ماڵی هاووڵاتییان ھیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر نیە و پۆلیس ھەردەم لەخزمەت هاووڵاتییاندایە.

Back to top button